هێمن موکریانی.. شاعیرێک بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی هێمن موکریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی کوردستان تێده‌په‌ڕێت، ره‌نگه تا ئێسته زۆربه‌مان ته‌نیا چه‌ند شیعرێکی ئه‌و شاعیره به‌رزه‌مان خوێندبێته‌وه و له‌گه‌ڵ خزمه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه و زمانه‌که‌ی ئاشنا نه‌بین.
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی هێمن موکریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی کوردستان تێده‌په‌ڕێت، ره‌نگه تا ئێسته زۆربه‌مان ته‌نیا چه‌ند شیعرێکی ئه‌و شاعیره به‌رزه‌مان خوێندبێته‌وه و له‌گه‌ڵ خزمه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه و زمانه‌که‌ی ئاشنا نه‌بین.
فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ھێمن ئه‌وه نییه له دووره‌وه ته‌ماشای ژیان و خه‌باتی گه‌ل بکات
هێمن موکریانی ناوی محه‌مه‌دئه‌مین شێخولئیسلامی موکرییه، ساڵی 1924 له گوندی لاچینی مهاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گ له دایک بووه.
ئه‌لفوبێی کوردی لای حوسێن حوزنی موکریانی فێر ده‌بێت و دواتر باوکی بۆ خوێندن ده‌ینێرێته مهاباد و له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت وه‌به‌ر خوێندنی ده‌نێت، به‌ڵام ساڵێک نابات باوکی که ده‌زانێت فێری نووسین بووه، له قوتابخانه ده‌ری ده‌هێنێت و وه‌به‌ر حوجره‌ی ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی مه‌لایه‌تی فێر ببێت و ماوه‌ی چوار ساڵ له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌مێنێته‌وه و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ژار موکریانی یه‌کتر ده‌ناسن.
هه‌ژار موکریانی له‌باره‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ هێمن له خانه‌قا خوێندوویانه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بڵێم تڵپی ته‌ڕیش فێر نه‌بووین، نیسکێک درۆی تێدا نییه، ماڵم ھه‌قه له ترێ دزینی ناو ره‌زی، له پلار ده‌داران گرتن، له راوی دووپشک و ئه‌سپێ و کێچ و جووجه و قوڕشێلان و ھێلکه له ھێلانه ده‌رھێنان، ھیچ که‌س تۆزی نه‌ده‌شکاندین. بۆ نه‌گبه‌تی ھێمن وه شیعر ھاتبوو، ھه‌روا گاره گاره‌ی ده‌ھات، جار و باره شیعرێکی نیوه و کۆڵه‌ی خواری لاپانی داده‌نا، به فیزه‌وه نیشانی ده‌دام. یانی ھا بمناسه، من چیم، منی کڵۆڵ نه‌مده‌توانی میعریش بکه‌م.
دوای ئه‌وه‌ی هێمن ته‌مه‌نی ده‌گاته ئاستێک که ئیتر هه‌ست ده‌کات که خانه‌قا هیچی تر نییه تا فێری ببێت، ده‌چێته لای مامۆستا فه‌وزی، وه‌ک خۆی باسی لێوه ده‌کات، مامۆستا فه‌وزی رێی ژیانی پێشان ده‌دات و ماوه‌ی ساڵ و نیوێک لای ده‌مێنێته‌وه.
مامۆستا هێمن له‌لای سه‌ید عه‌وڵای سه‌ید مینه که پیاوێکی نه‌خوێنده‌واری گوندی کولیجه‌ی نێوان مهاباد و بۆکان بووه، ئاشنای شیعر نووسین ده‌بێت، هێمن سه‌ید عه‌وڵا به گه‌وره‌ترین مامۆستای ته‌مه‌نی ناو ده‌بات، دواتر له ته‌مه‌نی 17 ساڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان "شیلاناوێ" و له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ده‌ست به کاری کشتوکاڵ ده‌کات.
له‌و ساڵانه‌ی مامۆستا هێمن ته‌مه‌نی باڵای ده‌گرت، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له تورکیا که‌ماڵ ئه‌تاتورک و له ئێران ره‌زاشا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دامه‌زراندبوو، ساڵانی پڕ له نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی کورد بوو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
خوێندن و قسه‌کردن به کوردی له رۆژهه‌ڵات قه‌ده‌غه بوو و پۆشینی جلوبه‌رگی کوردی و جامانه به ته‌واوی یاساغ کرابوو، له‌گه‌ڵ باڵاگرتنی ته‌مه‌نی، هێمن له‌و فه‌زا داخراوه‌دا هه‌ستی ئازادی و به‌ره‌نگاری له ناخیدا چه‌که‌ره‌ی کردبوو و تا ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف له مهاباد له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند گه‌نجێکی خوێنده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه دامه‌زرا که له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد خه‌باتی ده‌کرد.
ساڵی 1942 له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف، هێمن راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان پێوه ده‌کات و ده‌بێته ئه‌ندام له‌و کۆمه‌ڵه‌یه، ناوی هێمن وه‌ک ناوی نهێنی بۆخۆی داده‌نێت و دواتر ئه‌و ناسناوه ده‌بێته ناوی ئه‌ده‌بی ئه‌و.
هێمن تا ئه‌وکاته‌ی کۆماری کوردستان له مهاباد ده‌ڕووخێت، له‌و کۆماره‌دا خزمه‌ت ده‌کات و دوای رووخانی کۆماری کوردستان له ساڵی 1953 جاریکی تر ده‌ست ده‌کاته‌وه به کاری سیاسی و به خوێندنه‌وه‌ی بڕۆ ئه‌ی شاهی خائین به‌غدا نیوه‌ی رێیه‌ت بێ، له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری مهاباد بۆ خه‌ڵک، ده‌ست به خه‌باتی سیاسیی ده‌کاته‌وه و ده‌بێته‌وه پێشمه‌رگه.
مامۆستا هێمن تا ساڵی 1980 له‌ناو شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ حزبی دیموکراتی کوردستان به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له کۆنگره‌ی چواری ئه‌و حزبه و دوای ئه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته بنبه‌ست و ئاماده نه‌بوون مل به خواستی کورد بده‌ن، حزبی دیموکرات خه‌باتی چه‌کداری ده‌ست پێ کرده‌وه.
هێمن موکریانی که ته‌مه‌نی به‌ره‌و پیری رۆیشتبوو و توانای جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌وه‌ی نه‌مابوو، له نامه‌یه‌کدا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و گه‌ڕایه‌وه مهاباد، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نیدا بێ به‌رهه‌م نه‌بوو و شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی به دامه‌زراندنی گۆڤاری سروه له رۆژهه‌ڵات ده‌ست پێ کرد.
مامۆستا هێمن به شاعیری عه‌شق و ئازادی ناسراوه و له سه‌رجه‌م شیعره نیشتمانییه‌کانی، جیا له لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازییه‌که‌ی، هه‌میشه ره‌هه‌ندێکی ئه‌وینداری و ژیاندۆستی ئاماده‌یه.
تێڕوانینه‌کانی بۆ ئازادی و ژیاندۆستی له سه‌رجه‌م شاعیرانی پێش خۆی جیای کردووه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌یش وای کردووه به شاعیری نه‌ته‌وه‌یی کورد بناسرێت.
نموونه‌یه‌ک له‌و دێڕانه‌ی مامۆستا هێمن له‌باره‌ی ئازادی و ژیاندۆستی نووسیویه‌تی، به‌و شێوه‌یه‌ن:
هه‌تاکو دوا پشوو رێبواری رێگه‌ی ئه‌شق و ئازادیم ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامی نه‌بینم به‌رهه‌میکی تر
نایه‌ڵن قه‌ت چێژی ئازادی بچێژم من ده‌نا خوێنی شیرینم ده‌وێ، کوا ته‌رمی خوێنینم ده‌وێ
ئاره‌زوومه هه‌رچی ئینسانه به ئازادی بژی چۆن گه‌لی داماو و دیل و مات و خه‌مگینم ده‌وێ
د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو له پێشه‌کی تاریک و روونی هێمندا به‌و شێوه‌یه وه‌سفی ده‌کات، فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ھێمن ئه‌وه نییه که دانیشێ و له دووره‌وه ته‌ماشای ژیان و خه‌باتی گه‌ل بکات و بۆ خۆی و یان بۆ گه‌ل شیعر بڵێ. ھێمن ئه‌و ئه‌سڵه‌ی قبووڵ کردووه که ئه‌رکی شیعری شاعیری گه‌لێکی زۆرلێکراو ته‌نیا لێکدانه‌وه و خستنه ناو ھۆنراوه‌ی ته‌بیعه‌ت و جوانی نییه.
مامۆستا هێمن جگه له‌وه‌ی وه‌ک پێشمه‌رگه له‌پێناو ئازادی نیشتماندا هه‌موو ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاند، له‌ڕووی زمانیشه‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه شۆڕشێکی گه‌وره‌ی له زمانی کوردی‌دا به‌رپا کرد، ئه‌و کتێبه که نووسینی "ئۆسکار مان"ی رۆژهه‌ڵاتناس بوو له‌لایه‌ن هێمنه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و وه‌ک پردێک بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی زمانی کوردی له شێوازی کلاسیکه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ژمار ده‌کرێت.
هێمن موکریانی کۆتاکانی ته‌مه‌نی له ورمێ بۆ گۆڤاری سروه ته‌رخان کرد، سروه دوای ئه‌و بێهیواییه‌ی باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات کێشابوو ده‌روویه‌ک بوو بۆ بووژاندنه‌وه‌ی زمان و کولتووری کورد، شۆڕشێک بوو بۆ پێگه‌یاندنی ده‌یان نووسه‌ر و رۆشنبیر که له‌و فه‌زا داخراوه‌ی دوای هاتنه سه‌رکاری رژێمی ئیسلامی له ئێران به خه‌یاڵی که‌س نه‌ده‌هات، جارێکی تر بڵاوکراوه‌ی کوردی بچێته ناو ماڵی هیچ کوردێکی رۆژهه‌ڵاته‌وه.
دوای ده‌رچوونی چوار ژماره‌ی گۆڤاری سروه، رۆژی 16ی نیسانی ساڵی 1986 مامۆستا هێمن له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ کۆچی دوایی کرد و ته‌رمه‌که‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه شاری مهاباد و له گۆڕستانی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ئه‌و شاره به خاکیان سپارد.