کۆنگرەی ناودارانی کورد بە سەرۆکایەتی پارێزگاری کوردستان و لە لایەن دوو لێژنەی جێبەجێکاریی و زانستی بەڕێوە دەچێت.
بە پێ ڕاپورتی کوردەواری، لێژنەی جێبەجێکاریی
کۆنگرەکە لە ئەستۆی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستانە و زانکۆ کوردستانیش
بەرپرسە لە لێژنەی زانستی کۆنگرەکە. لێژنەی زانستی لە شەش بەشی هونەر، زمان و
ئەدەبیات، زانستی مرۆڤی، کشت و کاڵ، زانستی بنەمایی و ئەندازیاری و پزشکی
پێکهاتووە کە ئەم 6 بەشە بەرپرسن لە هەڵبژاردنی ناودارانی کورد بە پێی پێوەرە
زانستییەکان.
ناساندنی ناوداران و بلیمەتانی کورد و لێکدانەوەی بەرهەمەکانیان، کاریگەری
ئەوان لە ناوچەکە و جیهان و کاریگەری ناودارانی کورد لە بواری ڕەخساندنی هەلی کار،
گۆڕانکارییە سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی
بەڕێوە چوونی کۆنگرەکەیە
شایانی باسه که یهکهمین کۆنگرهی نێونهتهوهیی ناودارانی کورد ڕۆژانی
11 و 12 و 13ی پووشپهڕی ئهمساڵ به میوانداری شاری سنه بهڕێوه دهچێت.