دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بە کوردستان درۆیە
Jan 30, 2020
دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بە کوردستان درۆیە
جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بەو پارێزگایەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، ئیبراهیم قادری جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی تووشبووی ڤایرووسی کرۆنا ڕانەگەێێندراوە.

ناوبراو لە وەڵامی دەنگۆ بڵاوبووەکان لە هەندێ کەناڵی هەواڵ و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە تووشبوون بەو ڤایرووسە، جەختی کرد: ئەو هەواڵانە تەواو درۆن و تا ئیستا هیچ کەس لەم پارێزگایە تووشی ئەو نەخۆشییە نەهاتووە.

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان راشیگەیاند: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەوڕووبوونەوە، ناسین و دەرمانی ئەو نەخۆشییە و هاووڵاتیان لەبارەیەوە نیگەران نەبن.

چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo