چیرۆکی زیندوو بوونەوەی ژنێک پاش 18 کاتژمێر لە مەرگی
May 19, 2020
چیرۆکی زیندوو بوونەوەی ژنێک پاش 18 کاتژمێر لە مەرگی
خانمێکی 42 ساڵان کە بە هۆی جەڵتە گیانی لەدەست دابوو، پاش 18 کاتژمێر لە ساردخانە، زیندوو دەبێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی لە خوڕماوا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، عەبدولڕەزا شەهبازی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی لوڕستان ڕایگەیاند: خانمێکی 42 ساڵان پاش ئەوەی کە دەمرێت دەگوازرێتەوە بۆ ساردەخانەی بەهەشتی ڕەزای خوڕماوا. ناوبراو وتیشی: کاتێک کە پزیشکی داد بۆ پشکنینی تەرم و دەرکردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ بە ئەوپەڕی ناباوەڕیەوە دەبینن کە ئەو خانمە هەناسە دەدات. شەهبازی بە وتنی ئەوەی کە ئەو خانمە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خوڕماوا، وتی: لە کۆتاییدا تیمی پزیشکی هاتنە کایەوە و ئەو خانمەیان زیندوو کردەوە. بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو نەخۆشخانە جەختی کرد: ئێستا ئەو خانمە 42 ساڵە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خەوێندراوە و دۆخی ئاسایی هەیە.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo