ماسییەکی زەبەلاحی هاوتەمەنی دەینەسوڕەکان دۆزرایەوە
Jul 09, 2020
ماسییەکی زەبەلاحی هاوتەمەنی دەینەسوڕەکان دۆزرایەوە
زانایانی شوێنەوارناسی ئەرجەنتین رایانگەیاند، لە باشوری وڵاتەکەیان ماسییەکی بە بەردبوی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە کە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دەینەسوڕەکانی 70 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
تیمی زانیان و شارەزایانی بواری شوێنەوارناسی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، لەناوچەی باتاگۆنیا لە باشوری وڵاتەکە ماسییەکی بەبەردبوی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە درێژییەکەی زیاتر لە شەش مەتر دەبێت. هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، ماسیەکە لە سەردەمی کریستاڵی، کە تێیدا پلەی گەرمی دەریاکان لە ئێستا نزمتربون ژیاوە. ماسیە زەبەلاحەکە لە نزیک دەریای کۆلهۆی هوابیال، لە باشوری ناوچەی چۆبۆت کە هەزار و 400 کیلۆمەتر لە باشوری بۆینس ئایرسەوە دورە دۆزراوەتەوە، بەپێی وتەی شوێنەوارناسانی ئەو وڵاتە ماسییەکە گۆشتخۆربوە، سەر بە رەچەڵەکی ماسی جۆری "زیڤاکتنیس" بوە، کە گەورەترین جۆری ماسی گۆشتخۆربوە لەسەڕ روی زەوی. هاوکات ئەوەشیان خستوەتەڕو، ماسییەکە جەستەیەکی لاوازی هەبوە لەگەڵ سەرێکی گەورەدا، خاوەنی دەمێکی گەورە بوە و درێژی هەر دانێکیشی چەند سانتیمێک بوە. هەر لەو بارەیەوە گۆلیتیتا دی باسکۆ، یەکێک لە ئەندامانی تیمی شوێنەوارناسەکە رایگەیاند، پاشماوەی ئەو جۆرە ماسییە زەبەلاحە لەزۆر شوێنی دیکەی جیهان دۆزراوەتەوە، بەجۆرێک لە هەندێک شوێن جگە لە ئێسکە پەیکەرەکەی هەندێک لە ئەندامە هەناوییەکانی ماسییەکەش تا ئێستا ماوەتەوە.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo