تەندروستی جیهانی: سەلماندنی گواستنەوەی کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە
Jul 10, 2020
تەندروستی جیهانی: سەلماندنی گواستنەوەی کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە
چەند بەڵگەنامەیەک هەیە کە کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێنەوە، بەڵام جەختدەکاتەوە سەلماندنی ئەو بابەتە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە

رێکخرای تەندروستی جیهانی دانی بەوەدا ناوە کەچەندین راپۆرتی تەندروستییان پێگەیشتوە کە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێنەوە، بەڵام جەختدەکاتەوە سەلماندنی ئەو بابەتە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

چەند بەڵگەنامەیەک هەیە کە کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێنەوە، بەڵام جەختدەکاتەوە سەلماندنی ئەو بابەتە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە

لەدواین راپۆرتیدا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە کردوە کە چەندین راپۆرتی تەندروستییان لەبەردەستدایە کە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێنەوە، بەڵام جەختدەکاتەوە سەلماندنی ئەو بابەتە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.
کۆرۆنا بەڕێگای بەریەککەوتنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەپشتبەستن بەبەڵگە زانستییەکان، ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە کۆرۆنا بەڕێگای بەریەککەوتنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە، بەڵام سەلماندنی ئەوەی کە ئایا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێتەوە یان نا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردتر و زانستیتر هەیە.

پێشتر توێژینەوەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کۆرۆنا لەڕێگای بەریەککەوتنی راستەوخۆ و یان بەڕێگای ناڕاستەوخۆ وەک گەیشتنی ڤایرۆسەکە بۆ سەر رویەک و دەستلێدانی دەگوازرێتەوە.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo