ئاگادار بن، بە هۆی مۆبایلەوە؛ ملی شکاوە و نایەتەوە جێ
بە پێی هەواڵی کوردەواری، پیاوێکی 25 ساڵانی ژاپۆنی، بە هۆی سەیر کردنی بەردەوامی شاشەی مۆبایلەکەی، ملی دەشکێتەوە و چی دیکە نەهاتەوە سەر جێ خۆی.

ئەم پیاوە ژاپۆنییە، بەردەوام سەرقاڵی کایە کردن بە گووشییەکەی بووە. هەڵبەت بەر لەوەی ملی تەواو بشکێتەوە، چەندین جار ئازار و ئێشی ملی هەبووە و تەنانەت بە هۆی چەمانەوەی ملی، نان خواردن بۆی سەخت بووەتەوە، بەڵام ئەو گوێی پێنەداو و بەردەوام بووە لە کایە کردن بە گووشییەکەی، تاکوو دواجار ملی بە تەواویەتی دەشکێتەوە.
ئەوەی جێگەی سرنجە، ئەم کوڕە ژاپۆنییە بە منداڵی کەسێکی زۆر گەرم و گووڕ بووە، بەڵام لە قووتابخانە دوای ئەوەی لە لایەن منداڵانی دیکەوە کوتەک کاری دەکرێت، خوێندن بەجێ دێڵێت و لە ماڵەوە گۆشەگیر دەبێت و مۆبایل دەبێتە هەموو کەسی.
پزشکە ژاپۆنییەکان، تاکوو ئێستە چەندین جار نەشتەرگەری ملیان بۆ ئەنجام داوە و هۆشداری جدیان داوە کە تماشاکردنی زۆری مۆبایل کێشەی تەندرووستی جۆراجۆر دروست دەکات، بە تایبەت بۆ منداڵان و لاوان کە جەستەییەیان لە گەورە بوون دایە.
سەرچاوە: https://www.dailymail.co.uk/health/article-14710847/Smartphone-warning-gamer-develops-dropped-head-syndrome.html




