علم و فناوری
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا؛ جەستەی مرۆڤ هەڵکری گورچیلەی بەراز بووە
تیم ئەندرۆ ماوەی 6 مانگە گورچیلەی بەرازێکی بۆ دانراوە و تاکوو ئێستە، جەستەی بە باشی هەڵیگرتووە و پێویستی بە دیالیز کردن نەبووە.

بە پێی هەواڵی کوردەواری، ئەم گورچیله بەرازە لە لایەن زانایانی پزشکی دەستکاری ژنتیکی کراوە تاکوو زیاتر لەگەل ژنی مرۆڤ گونجاو بێت.
پێشتریش ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام بووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمە یەکەمجارە، گورچیلەی بەرازێک 6 مانگ لە جەستەی مرۆڤدا بێ کێشە ئیش بکات.
گرنگی ئەم نەشتەرگەرییە لێرە دایە؛ کاتێک لە پزشکیدا، شەش مانگ گورچیلەیەکی سەرخراو، بێ کێشە خۆی لەگەڵ جەستەی تازە یەک دەخات، واتا نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە چون 6 مانگی یەکەم، گورچیلەی نوێ زیاترین ناکۆکی نیشان دەدات و زۆرجار پرۆسەکە پووچەڵ دەبێتەوە.
زانایان هیوادارن، دوای سەرکەوتن لە نەشتەرگەری گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ، دڵی بەرازیش بە دەستکاری ژنتیک بۆ مرۆف دابنێن.




