علم و فناوری
زانایانی گەردوون:چەند پەیامێکی نامۆ لە گەردوونەوە نێردراوە
بە پێی هەواڵی کوردەواری، گەردوون ناسەکانی وڵاتی ئۆستۆراڵیا پەیامی نامۆیان لە ئاسمانەوە پێگەیشتووە.

ئەوان ئاماژەیان داوە شتێکی نامۆ بەردەوام پەیام و سیگناڵێکی سەرسوورهێنەر لە قووڵایی گەردوونەوە دەنێرێت.
ئەندی وانگ، گەردوون ناسی ئۆستۆراڵیایی لە زانکۆی کرتین لەمبارەوە رایگەیاند: ئەم شتە نامۆیە، یەکەمجارە دەبینرێت و پێشتر شتی وامان هەرگیز نەدیوە.
شتە نامۆکە هەر 44 خولەک یەکجار و بۆ ماوەی 2 خولەک پەیامی رادیۆیی بڵاو دەکاتەوە.
سەرچاوە: https://nypost.com/2025/05/31/lifestyle/astronomers-baffled-by-mystery-object-flashing-signals-at-earth-every-44-minutes-like-nothing-weve-ever-seen/?utm_source=chatgpt.com




