علم و فناوری

زیرەکی دەستکرد، دوو چاوی ساخیشی بۆ کوێرەکان دروست کرد

بە پێی راپۆرتی کوردەواری، زانایان بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد جۆرە چاویلکەیەکیان دروست کردووە کە کەسانی کوێر دەتوانن لە چاویان بکەن و بە ئاسوودەیەیی وەک کەسێکی ئاسایی پیاسە بکەن.

لە یەکەم هەنگاو ٣٠٠ کوێر ئەم چاویلکانەیان بە کار هێناوە و چی دیکە لە گۆچان یان سەگ بۆ رێگە رۆیشتن یارمەتی وەرناگرن.

 

بۆ دروست کردنی ئەم چاویلکانە، لە سیستمی ئۆتۆمبیلە زیرەکەکان یارمەتی وەرگیراوە کە بێ مرۆڤ دەڕوات، چاویلکەکە بە خێرایی رووبەڕوو وێنا دەکات و بە مرۆڤەکە دەڵێت کە چی لە بەردەمیەتی و لە کام لاوە پیاسە بکات.

 

لە جیهاندا زیاتر لە 40 ملیۆن کەم ئەندامی کوێر هەیە کە بە هۆی گران بوونی سەگە راهێنراوەکان، تەنیا ٢ هەزار کەسیان توانیانە سەگیان هەبێت.

 

کۆمپانیای لۆمێن (Lumen) کە ئەم چاویلکانەی بەرهەم هێناوە، رایگەیاندووە کە چاویلکەکان زۆر هەرزان ترن لە سەگە راهێنراوەکان.

 

سەرچاوە  https://solve.mit.edu/solutions/60348

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دوازده − نه =

دکمه بازگشت به بالا