علم و فناوری
لە ئاڵمان ئینسایکلۆپیدیای کورد بڵاو دەبێتەوە
بە پێی هەواڵی کوردەواری، دوکتور مەتین ئاتماجا، سەرپەرەشتی پرۆژەی ئینسایکلۆپیدیای کوردی رایگەیاند: خۆشحاڵم کە رایدەگەیەنم دوای چەندین ساڵ کاری بەردەوام لە سەر کەلتوور و زمان و مێژووی کوردستان، ئینسایکلۆپیدیایەکی زۆر باش لە سەر کورد لە ئاڵمان بڵاو دەبێتەوە.

ئەم کتێبە گەورە کە لە چەندین بەرگ پێکهاتووە و لە لایەن بڵاوڤگەی “برەیل” بڵاو دەبێتەوە، ئەم بڵاوڤگەیە لە ئاستی جیهانی هاوکاری زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆکان دەکات.
سەرچاوە: https://networks.h-net.org/group/announcements/20069552/launch-brills-encyclopaedia-kurds




