کۆمەڵە شێعرەکانی مامۆستا "فەردین سادق ئەیووبی" بڵاو کرایەوە
Oct 30, 2022
کۆمەڵە شێعرەکانی مامۆستا "فەردین سادق ئەیووبی" بڵاو کرایەوە
سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە چاپی کتێبی کۆمەڵە شێعرەکانی مامۆستا "فەردین سادق ئەیووبی" هونەرمەندی بەناوبانگی کوردستان لەژێر ناوی "لە تابلۆکانمدا ئەسب سوار نییە" هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کورده واری، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: یەکێک لە چالاکییە سەرەکییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی بەشە جیاجیاکانی هونەرە و لە ئەو پێوەندیەدا کۆمەڵە شێعرەکانی فەردین سادق ئەیووبی بە هەوڵی حەوزەی هونەر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: کتێبی شێعری "لە تابلۆکانمدا ئەسب سواز نییە" کۆمەڵە شێعری مامۆستا فەردین سادق ئەیووبییە کە لە کتێبێکی 187 لاپەڕەییدا و بە هەوڵی یەکەی خولقاندنە ئەدەبییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

سەرۆکی حەوزەی هونەری ڕایگەیاند: ئەو کۆمەڵە شێعرە لەلایەن بڵاوگەی "پەرهیب" بڵاو کراوەتەوە.

ئەمینی وتیشی: لە ئەو بەرهەمە هونەرییەدا بە گشتی زیاتر لە 150 شێعر بە شێوەی شێعری نوێ یان نیمایی بە زمانی فارسی کۆ کراوەتەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە کتێب فرۆشییەکانی پارێزگای کوردستان بە نرخی 80 هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo