مه‌سرور بارزانی و محەمەد جەواد زه‌ریف په‌یوه‌ندیه‌کانی تاران و هەولێریان تاوتوێ کرد
Jul 20, 2020
مه‌سرور بارزانی و محەمەد جەواد زه‌ریف په‌یوه‌ندیه‌کانی تاران و هەولێریان تاوتوێ کرد
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاوتوێ کرد.
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆبووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌وه‌. زه‌ریف به‌ یاوه‌ری شاندێک له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ کۆنگره‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، وتی: بۆ ئێمه‌ وڵاتی عێراق، به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه‌، به‌ که‌مینه‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌، وه‌ک دراوسێیه‌ک عێراق بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌. ئێمه‌ داواکارین په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق. زۆر خۆشحاڵین، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکی کولتووری و په‌یوه‌ندی خێزانی و خزم و که‌سوکاریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌. ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق هه‌ی. رونیشیکرده‌وه‌: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌کردندایه‌ و دڵخۆشین ته‌نانه‌ت کۆرۆناش نه‌یتوانی رێگری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌ تایبه‌تی هه‌رێم بکات. ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانمان به‌رده‌وام کراوه‌ بوون و ئێمه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌، به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ هاوکاری بکه‌ین و بتوانین ئه‌زموونی خۆمان له‌ خزمه‌ت دۆسته‌کانمان دانێین. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژەی دا: ئێمه‌ ئاماده‌ین گه‌شه‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانمان بده‌ین. پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر له‌ بواری پیشه‌سازی و رێگه‌ی ئاسنین و بواری وزه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ین.
چاپکردن هەواڵ
Kurdewari Logo