ڕێکخراوی جیهانیی فریدم هاوس له ڕاپۆرتێکدا که به‌دواداچوونه بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌تورکیا ده‌ڵێت "بەهۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیاوه، ئه‌و وڵاته تا دێت زیاتر لە دیموکراتی دوور دەکەوێتەوه".
له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ئاستی دیموکراتی لە جیهاندا دابەزیووە و دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان سودیان لەو دۆخە بینیووە، تورکیاش پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت".
فریدم هاوس باسی له‌وه‌شکردووه "لەدوای وڵاتی مالی، تورکیا دووهەمینه لە ڕیزی ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئازادییەکانی تێدا پێشێلدەکرێت".
فریدم هاوس جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وه یه‌که‌مینجاره ئازادییەکان پێشێل دەکرێت، هاوکات تورکیا له‌و ڕوه‌وه 31 خاڵ هاتووه‌ته پێشه‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌مشێوه‌یه کراوه: "ئەردۆغان هەوڵ دەدات ببێتە خاوەن هێزێکی سیاسی گەورە، لەبەر ئەوەش زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بە یەک زمان و مانشێت پشتگیری حکومەت دەکەن، دەزگاکانی دیکەی لەدەرەوەی ئەوان لەژێر فشارێکی زۆردان، سەدان کەس بەهۆی بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیرکراون، ئەوانەی بۆچوونی خۆیان لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەردەبڕن دەگیرێن و دادگایی دەکرێن".
لهڕاپۆرتەکە بەشێکی تایبەتی بۆ دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا و یەمەن و قەرەباغیش تەرخان کردووە، چونکه له‌و وڵاته‌ش تورکیا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی کردووه و بووه‌ته گرفت بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی کێشه‌کانی ئه‌و وڵاتانه.