Apr 27, 2022
کورتەفیلمی "زگماکی" گەیشتە فێستیڤاڵی کافوسکاری ڤێنیز
کورتە فیلمی "زگماکی" لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی و بەرهەم هێنانی دیمەن زەندی و برایانی سامکۆ، گەیشتە فێستیڤاڵی کافوسکاری ڤێنیز.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کورده واری، فێستیڤاڵی کافوسکاری یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەورووپییە کە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆ و شاندێکی ماموستایانەوە ئیدارە دەکرێت.
دوازدەهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە سێ بەشی دۆکۆمێنت، ئەنیمەیشن و چیرۆک بەڕێوە دەچێت. لە بەشی چیرۆکیەکەیدا 25 فیلم بەشدارن کە کورتە فیلمی "زگماکی" لە سنەوە لە گەڵ فیلمی وڵاتانی برەزیل، ئیسلەند، فەنلاند، پۆلەند، فەڕەنسە، بەنگلادش، مکزیک، تورکیا، هیند و ... پێشبڕکێ دەکات.
"زگماکی" چیرۆکی رۆژا، کچێکی تازە لاوی خەڵکی گوندە کە لە گەڵ پیرەپیاوێک زەواج دەکات.