لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، دو کچە کوردی باکوری کوردستان بونە ئەندامی پەرلەمان.
دوای ئەوەی لە ماوەی چوار رۆژدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرجەم 27 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتیەکە بەڕێوەچو، بەپێی راگەیەندراوێک لەسەدا 51ی خەڵک بەشدارییان تێداکردوە، ئەو رێژەیەش لە رێژەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 زۆرترە.ئەحمەد باڵایی نوسەری کورد لە تاراوگە، کە لەئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە نزیکەوە ئاگاداری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بوە، دەرچونی دو کچە کوردی لەو هەڵبژاردنە بۆ خەندان ئاشکراکرد.کچێکی کورد بەناوی (ئاوز ئالەف دیمیریل) لە پارتی لینک لە ئەلمانیا کە بەپارتی چەپ ناسراوە دەرچوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا
ئەحمەد باڵایی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند، کچێکی کورد بەناوی (ئاوز ئالەف دیمیریل) لە پارتی لینک لە ئەلمانیا کە بەپارتی چەپ ناسراوە دەرچوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.
لە وڵاتی سوید (ئەڤین ئینجیر) لە پارتی سۆسیال دیموکراسی سوید، توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
وتیشی، لە وڵاتی سویدیش (ئەڤین ئینجیر) لە پارتی سۆسیال دیموکراسی سوید، توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.
پەرلەمانی ئەوروپا لە 751 کورسی پەرلەمانی پێکهاتوە و تیایدا بەشێوەیەکی کراوە نوێنەری ئەو وڵاتانە هەڵدەبژێردرێن کە وەک بەربژێر پێشکەشی پەرلەمانی ئەوروپا کراون تا دەنگی زۆرینەی نوێنەران بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی یەکێتییەکە.
یەکێتی ئەوروپا لە گرێبەست و رێککەوتنی نێوان 27 وڵاتی دیموکراسیخواز پێکهاتوە، رێککەوتنەکە لەسەر بنەمای ئابوری و رامیاری ئەنجامدراوە، ئامانجی سەرەکی یەکێتییەکە بریتییە لە هێنانە دی بنەماکانی دیموکراسی بۆ دانیشتوانی نیشتەجێبوی ئەو 27 وڵاتی ئەندامە، کە بە نزیکەی 500 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.