دوێنێ تورکیا ئۆپراسیۆنێکى سه‌ربازى تر‌ى له سووریا راگه‌یاند، وه‌ک زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌که‌ن، ئه‌مه سه‌ختترین ئۆپراسیۆنى تورکیا ده‌بێت که له چوار ساڵى رابردوودا ئه‌نجامى داون، چونکه له‌م شه‌ڕه‌دا رووبه‌ڕووى هێزه‌کانى ئه‌سه‌د ده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش له لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتى ده‌کرێن.
پێشتر له کاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ر ئۆپراسیۆنێکى سه‌ربازى تورکیا له سووریا، کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داواى وه‌ستاندنى له تورکیا کردووه و سووریا و وڵاتانى تریش ئۆپراسیۆنه‌کانى تورکیایان به پێشلێکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سه‌روه‌رى سووریا وه‌سف کردووه.
تورکیا سێ ئۆپراسیۆنى له دژى رۆژئاواى کوردستان ئه‌نجام داوه
تورکیا چه‌ندان بیانووى بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌کانى هه‌بووه، یه‌کێک له‌وانه دژایه‌تى ئه‌و لایه‌نه کوردییانه بووه، که ئه‌نکه‌ره به تیرۆریست ناویان ده‌بات و تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان ده‌داته پاڵ گوایه سه‌ر به پارتى کرێکارانى کوردستانن. هۆکارێکى تر ئه‌وه‌یه تورکیا پاساوى پاراستنى سنووره‌کان ده‌هێنێته‌وه، جگه له‌مه‌یش به‌رپرسانى تورکیا دووپاتى ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، به‌م کارانه رێگرى ده‌که‌ن له‌وه‌ى ئاواره‌ى زیاتر برژێنه تورکیا. هه‌روه‌ها تورکیا هاوکارى کۆمه‌ڵێک گرووپى توندڕه‌وى سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنى سووریا ده‌کات.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینى بێت تورکیا بۆ هه‌ر ئۆپراسیۆنێک ناوێکى تایبه‌تى داناوه، ئه‌وانه‌ى له دژى کورد ئه‌نجام دراون، به ئاشتى ناوبراون وه‌ک "چله‌ى زه‌یتوون" که هێماى ئاشتییه و "کانى ئاشتى"، ئه‌وانی تریش به "قه‌ڵغان"ناوبراون وه‌ک "قه‌ڵغانى فوڕات" و "قه‌ڵغانى به‌هار". له هه‌ر چوار ناودا تێبینى ده‌کرێت تورکیا هه‌وڵى داوه سیمایه‌کى ئاشتییانه و به‌رگرییانه به ئۆپراسیۆنه‌کانى بدات و خۆى وه‌ک "هێرشبه‌ر" وه‌سف نه‌کات.
به‌ڵام ئه‌مه له لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان شاراوه نییه، هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى که به"ناتۆ" ناسراوه و تورکیا تێیدا ئه‌ندامه، به‌گوێره‌ى په‌یمانناکه‌ى ده‌بێت به‌رگرى له ئه‌ندامانى بکات، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو به‌رپرسانى ناتۆ ره‌تیان کرده‌وه ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ شه‌ڕى سووریا بکه‌ن چونکه تورکیا "هێرشبه‌ره".
پێشبینى ده‌کرێت چواره‌م ئۆپراسیۆن بۆ تورکیا سه‌خت بێت
له خواره‌وه به کورتى ئاماژه بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنانه ده‌کرێت که له‌لایه‌ن تورکیاوه له سووریا کراون:
قه‌ڵغانى فوڕات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش
تورکیا له مانگى ئابى 2016 ئۆپراسیۆنى راگه‌یاند به ناوى "قه‌ڵغانى فوڕات" ئه‌م ئۆپراسیۆنه به یه‌که‌م ئۆپراسیۆنى تورکیا داده‌نرێت له سووریا، پاساوى سه‌ره‌کى تورکیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستى داعش بوو، له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سووریا، به‌ڵام له یه‌که‌م رۆژدا ئه‌ردۆغان راى گه‌یاند له‌م ئۆپراسیۆنه هێزه کوردییه‌کانیش ده‌کرێنه ئامانج، مه‌به‌ستى تورکیا داگیرکردنى مه‌نبیج بوو، به‌ڵام نه‌یتوانى ئه‌م کاره بکات، له کۆتایى مانگى ئادارى 2017 تورکیا کۆتایى به ئۆپراسیۆنه‌که هێنا و هێزه‌کانى له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک جێگیر کرد.
چڵه زه‌یتوون بۆ داگیرکردنى عه‌فرین
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى تورکیا که ناوێکى ئاشتییانه‌ى بۆ دانراوه، له دژى کورد بوو به شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى بۆ داگیرکردنى عه‌فرین بوو. ئۆپراسیۆنه‌که له مانگى کانوونى دووه‌مى 2018 ده‌ستى پێ کرد و له 18 ئادارى هه‌مان ساڵ به داگیرکردنى عه‌فرین کۆتایى هات. هه‌ر چه‌نده ناوێکى ئاشتییانه بۆ ئۆپراسیۆنه‌که دانراوه، به‌ڵام به سه‌تان کورد کوژران و نزیکه‌ى 100هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون.
کانى ئاشتى هه‌واڵێکى تر بۆ داگیرکردنى رۆژئاوا
له نۆى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2019 جارێکى تر تورکیا هێرشى کرده‌وه سه‌ر رۆژئاواى کوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى داگیرکرد، ئه‌م جاره‌یش ناوێکى ئاشتییانه‌ى بۆ دانراوه. چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئۆپراسیۆنه‌که هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به بڕیارى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر سنووره‌کانى نێوان رۆژئاواى کوردستان و تورکیا کشانه‌وه و دواى ئه‌مه‌یش تورکیا هێرشى کرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌وانه سه‌رێ کانى و کانى سپى. ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک ئاواره‌بوون، به‌ڵام دواتر به‌هۆى رێککه‌وتنێک که له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجام درا ئۆپراسیۆنه‌که راگیرا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا تا ئێسته هێزه‌کانى تورکیا بۆردمانى ناوچه‌کانى تر ده‌که‌ن.
بیانووى تورکیا له‌و هێرشه دانانى ناوچه‌ى ئارام بوو له رۆژئاواى کوردستان، بۆ گێرانه‌وه‌ى ئاواره‌کانى سووریا، کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تورکیا به گۆڕینى دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان تۆمه‌تبار کرد.
قه‌ڵغانى به‌هار بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌سه‌د
رۆژى یه‌کشه‌مى رابردوو یه‌کى ئادار تورکیا ئۆپراسیۆنێکى تر‌ى له دژى حکوومه‌تى سووریا راگه‌یاند به ناوى "قه‌ڵغانى به‌هار" هه‌ر له یه‌که‌م رۆژیشدا چه‌ندان هێرشى کرده سه‌ر بنکه‌کانى ئه‌سه‌د له ناوچه‌کانى ئیدلب له باکورى رۆژئاواى سووریا. به‌ڵام وه‌ک چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه قوڕسترین شه‌ڕى تورکیا ده‌بێت.