سهشنبه، 30 اردیبهشت 1399
چیرۆکی زیندوو بوونەوەی ژنێک پاش 18 کاتژمێر لە مەرگی
خانمێکی 42 ساڵان کە بە هۆی جەڵتە گیانی لەدەست دابوو، پاش 18 کاتژمێر لە ساردخانە، زیندوو دەبێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی لە خوڕماوا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، عەبدولڕەزا شەهبازی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی لوڕستان ڕایگەیاند: خانمێکی 42 ساڵان پاش ئەوەی کە دەمرێت دەگوازرێتەوە بۆ ساردەخانەی بەهەشتی ڕەزای خوڕماوا.
ناوبراو وتیشی: کاتێک کە پزیشکی داد بۆ پشکنینی تەرم و دەرکردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ بە ئەوپەڕی ناباوەڕیەوە دەبینن کە ئەو خانمە هەناسە دەدات.
شەهبازی بە وتنی ئەوەی کە ئەو خانمە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خوڕماوا، وتی: لە کۆتاییدا تیمی پزیشکی هاتنە کایەوە و ئەو خانمەیان زیندوو کردەوە.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو نەخۆشخانە جەختی کرد: ئێستا ئەو خانمە 42 ساڵە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خەوێندراوە و دۆخی ئاسایی هەیە.
نویسنده: خبات ساعدی