دۆخی ڕژیمی زایۆنی لە داهاتوودا سەخت تر دەبێت/ویروس زایۆنی ڕیشەکێش دەکرێت
جمعه، 2 خرداد 1399
دۆخی ڕژیمی زایۆنی لە داهاتوودا سەخت تر دەبێت/ویروس زایۆنی ڕیشەکێش دەکرێت
ڕێبەری باڵای شۆڕش به جەخت لەوەی فەلەستین فەرامۆش ناکرێت، وتیان: دۆخی ڕژیمی زایۆنی لە داهاتوودا زۆر ئەستەم تر دەبێت.
بە ڕاپۆرتی کوردەواری، حەزرەتی ئایەتۆڵا خامنەیی ڕێبەری موسڵمانانی جیهان بە بۆنەی ڕۆژی قودسەوە لە تەلەفیزیۆنەوە بە لایف ڕوو موسۆڵمانانی جیهان قسەیان کرد. دەقی لێدوانەکانی ڕێبەری باڵای ئێران کە لە مێدیا جیهانییەکان بڵاو کرایەوە بەم شێوەن: بەناوی خوای دڵۆڤان و الحمد للّه ربّ العالمین و صلّی اللّه علی محمّد و آله الطّاهرین و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین. سڵاو دەنێرم بۆ هەموو برایان و خوشکانی موسوڵمانان لە سەرتانسەری جیهان و لە خوای دڵۆڤان داوای قبوڵ بوونی عیبادەتەکانیان لە مانگی ڕەمەزان دەکەم و پێشاوپێش گەیشتنی جەژنی ڕەمەزان لە هەمووتان پیرۆزبایی دەکەم و سپاسی خوای گەورە بۆ هەموو نیعمەتە فراوانەکانی دەکەم. ڕۆژی قودس؛ ئاڵقەی پێکەوە گرێدانی هەموو موسڵمانان سەبارەت بە قودسی شەریف و فەلەستینی ستەم لێکراوە ئەمڕۆ ڕۆژی قودسە؛ ڕۆژێک لە بە داهێنەری زیرەکانەی ئیمام خومەینی (ڕضوان اللەعلیە) وەک ئاڵقەی پێکەوە گرێدانی هەموو موسڵمانان سەبارەت بە قودسی شەریف و فەلەستینی ستەم لێکراو دەست نیشان کرا و لەم چەند ساڵانەی ڕابردوو لەمبارەوە ڕۆڵی باشی گێڕا و دوای ئەمەش بەردەوام دەبێت ئینشائەڵا. گەورەیی بابەتی فەلەستین شتێک نییە کە غیرەتی موسڵمانان ڕێگە بدات لە بیر بکرێت ملەتەکان لە ڕۆژی قودس پێشوازی دەکەن و ئەمەش وەک یەکەم کاری واجیب، یانی بەرز کردنەوەی ئاڵای فەلەستین ڕێز دەگرن. سیاسەتی سرەکی ستەمکار و زایۆنییەکان کەم ڕەنگکردنەوەی بابەتی فەلەستین لە بیری کۆمەڵگای موسڵمانان و لە بیر کردنەوەیەتی، کەواتە خێراترین ئەرک، بە دژداچوونەوەی هەرجۆرە خەیانەتێکە کە لە سەر دەستی بەکرێگیراوانی سیاسی و فەرهەنگی دوژمن لە خودی وڵاتانی ئیسلامی جووڵە دەکەن، ڕاستی ئەوەیە کە بابەتی گەورەی وەک فەلەستین شتێک نییە کە غیرەت و باوەڕ و بە ئاگابوونەوەی ملەتانی موسڵمان لە بیری بکات؛ ئەگەرچی ئەمریکا و ستەمکارانی دیگە و بەکرێگیراوەکانیان لە ناوچەکە هەموو هەوڵی خۆیانی بۆ دەدەن. یەکەم قسە، وەبیر هاوردنەوەی کارەساتی گەورەی داگیر کردنی وڵاتی فەلەستین و ساز کردنی شێرپەنجەی زایۆنی لەوێ بوو. لە نێوان جەنایەتەکانی ئەم سەردەمەی مرۆڤ، هیچ جەنایەتێک لەم ئاست و گەورەییەدا بوونی نییە. داگیر کردنی وڵاتێک و دەر ردنی خەڵکانی ئەو وڵاتە بۆ هەمیشە لە ماڵ و خاکەکەیان، ئەویش بە خرابترین جۆری کوشت و بڕ و لەناو بردنی نەوەکان بە درێژایی ئەم ساڵانە، بەردەوام بوونی دەیان ساڵی ئەم جەنایەتە ڕیکوردێکی نوێیە لە شەیتانی بوون و دڕەندە بوونیی مرۆڤ. تاوانباری سەرەکی ئەم کارەساتە، وڵاتانی ڕۆژئاوایی و سیاسەتە شەیتانییەکانی ئەوانە. ئەو ڕۆژەی کە وڵاتانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم، ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا، یانی سنووری ئاسیایی حکومەتی عوسمانیان وەک غەنیمەتی جەنگی لە پاریس لە نێوان خۆیان دابەش کرد، ئەوان پێویستیان بە بنکەیەکی ئەمن و پارێزراو لە دڵی ئەم ناوچەیە کرد تاکوو درێژە بە داگیرکاری و ستەمکاری ئەوان لە ناوچەکە بدات. حکومەتی بێ ملەتی زایۆنی بریتانیا لە کۆنەوە، بە گەڵاڵەی خێرا بەستێنی ئامادە کرد و بە هاوبیری خاوەن زێڕەکانی یەهودی شتێکی نوێی بە ناوی زایۆنیسم ئامادەیی ڕۆڵ گێڕان کردبوو؛ و دواتریش بەستێنە زانستییەکانی ئامادە دەکرا. هەر لەو ساڵانەوە سەرەتاکانیان هێدی هێدی جۆر کرد و لە کۆتایدا دوای جەنگی جیهانی دووهەم بە کەڵک بردن لە ناهۆشیاری و تێوەگلانی دەوڵەتانی ناوچەکە، زەربەی خۆیان لێدا و ڕژیمی بێ بنەما و حکومەتی بێ ملەتی زایۆنیان ڕاگەیاند. ئامانجی ئەم زەربە لە هەنگاوی یەکەم ملەتی فەلەستین و لە هەنگاوی دووهەم ملەتانی ئەم ناوچەیەی بوو. ئامانج لە حکومەتی زایۆنی، سازکردنی بنکەیەکی هەمیشەیی بۆ دەست گرتن بە سەر ناوچەکەدا بوو تماشا کردنی ڕووداوەکانی دواتری ناوچەکە نیشانی دەدات کە ئامانجی سەرەکی و نزیکی ڕۆژئاواییەکان و کۆمپانیادارە یەهودییەکان لە ساز کردنی حکومەتی زایۆنی، سازکردنی بنکەیەک بوو بە مەبەستی ئامادە بوونی هەمیشەیی لە ڕۆژئاوای ئاسیا و سازکرنی هەل بۆ دەستێواردان و زۆر وتن بە حکوومەتەکان و وڵاتانی ناوچەکە. هەر بۆیە ڕژیمی بێ بنەما و داگیرکاری زایۆنیان بە جۆرەها هێز وەک هێزی سەربازی و ناسەربازی، تەنانەت چەکی ناڤۆکی، تەیار کرد و پەرەدان بەم شێرپەنجەیان لە نیل تا فوراتەوە لە نێو بەرنامەکانی خۆیان جێگا کردەوە. زۆربەی وڵاتانی عەرەبی غیرەت و ورەی عەرەبی خۆیان لە بیر بردووە بەداخەوە زۆربەی دەوڵەتانی عەرەب دوای خۆڕاگریە سەرەتاییەکان کە بڕێکیان زۆر جێگەی بایەخ بوون، هێدی هێدی خۆیان ڕادەست کرد، بە تایبەت دوای هاتنی ئەمریکا وەک پشتیوانی سەرەکی ئەم بابەتە، هەم ئەرکی مرۆڤی و ئیسلامی و سیاسی، وە هەم غیرەت و ورەی عەرەبی خۆیان لە بیر کردەوە و بە هیوا بێ بنەماکان یارمەتی خەون و خەیاڵەکانی دوژمنانیان دا. کەمپ دەیوید نموونەیەکی ڕوون لەم حەقێقەتە تاڵەیە. نیشان دانی چڵە زەیتون ئەنجامەکەی بووە چارەنووسی عبرەتباری یاسر عەرەفات گرووپە شەڕکەرەکانیش دوای بڕێک لە خۆبردووی باش لە ساڵانی سەرەتایی شۆڕش، هێدی هێدی ڕێگای بێ ئەنجامی دانووستان لەگەڵ داگیرکار و پشتیوانەکانیان گرتە بەر و ئەو هێڵەی دەیتوانیی ببێتە هۆی ئازاد بوونی فەلەستین یەکسەر لە بیریان کرد. دانووستان ئەزمونی تاڵ و سەرنەکەوتووی فەلەستینە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دیکە و هەروەها دانووستان لەگەڵ ناوەندە نێونەتەوەییە بێ کەڵکەکان، ئەزمونی تاڵ و سەرنەکەوتووی فەلەستینە. نیشان دانی چڵە زەیتوون لە کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجامێکی جگە لە ئەقدی پڕ لە زیانی ئۆسلۆ نەبوو، لە کۆتایدا گەیشتن هەر بەو چارەنووسە عبرەتبارەی یاسر عەرەفات. سەڕهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، ورزێکی نوێی لە شۆڕشی فەلەستین کردەوە. یەکەم هەنگاوی دەر کردنی کەسانی سار بە زایۆنییەکان بوو کە لە سەردەمی شا ئێرانیان بە بنکەی ئەمنی خۆیان دەزانی و سپاردنی باڵوێزخانەی زایۆنییەکان بە نوێنەرایەتی فەلەستین و بڕینی ناردنی نەوت تاکوو کارە گەورەکان و چالاکییە بربڵاوە سیاسییەکان، هەموو ئەمانە بووە هۆی سازبوونی بەرەی خۆڕاگری لە هەموو ناوچەکە و هیواکان دیسان زیندوو بوونەوە. بە لە دایک بوونی بەرەی خۆڕاگری، کاری ڕژیمی زایۆنی ئەستەم تر بووەوە، هەڵبەت لەداهاتوودا زۆر سەخت تریش دەبێتەوە ئینشائەڵا، بەڵام هەوڵی پشتیوانەکانی ئەو ڕژیمە و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا بۆ بەرگری کردن لەم ڕژیمە زۆر زیاتر بوویەوە. هاتنی هێزی موئمن و لەخۆ بردووی لاوی حزبوڵا لە لوبنان و سازکردنی گرووپە پڕ لە ورەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە نێو خاکی فەلەستین نەک هەر زایۆنییەکان کە ئەمریکا و ستەمکارانی دیکەیشی نیگەران کرد و هەر بۆیە دەستیان دایە وەرگرتنی یار لە ناو وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە. دواتر پشتیوانییەکانیان لە ڕژیمی زایۆنی زیاتر کرد. ئەنجامی کارە زۆرەکانی ئەوان ئەمڕۆ لە کردار و قسەکانی بڕێک لە ڕێبەرانی عەربی و بڕێک چالاکانی خائینی سیاسی و فەرهەنگی عەرەب بە ئاشکرا لە بەر چاو دایە. بەرەی خۆڕاگری ڕوو لە بەهێزی و ڕاکێشانی زیاتری بابەتە هێزدارەکانە ئەمڕۆ لە هەر دوو لاوە چالاکی جۆراوجۆر لە مەیدانی شەڕ ئاشکرا دەبێت، بەم جیاوازییە کە بەرەی خۆڕاگری ڕوو لە بەهێزی و هیوای زیاتر و ڕاکێشانی زیاتری بابەتە هێزدارەکانە، بەڵام بەعەکسەوە بەرەی ستەم و کفر و داگیرکاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێ هیواتر و کەم هێزتر دەبێت. گۆڕەپانی شەڕ زۆر مەترسیدارە و گۆڕانکاری بەسەر دێت و دەبێت هەمیشە ئاگادار بین نیشانە ڕوونەکانی ئەم بابەتە بەوەیە کە ڕژیمی زایۆنی کە ڕۆژانێک سوپایەکی شکست نەخواردوو بوو کە توانی سوپای گەورەی دوو وڵاتی هێرشبەری لە ماوەی چەند ڕۆژدا شکست بدات، ئەمڕۆ لە بەرانبەر هێزە جەماوەرییەکان لە لوبنان و غەزە ناچار بووە بە پاشەکشە و دان بە شکستی خۆیدا بنێت. بەم حاڵەشەوە گۆڕەپانی شەڕ زۆر مەترسیدارە و گۆڕانکاری بەسەر دێت و دەبێت هەمیشە ئاگادار بین و ناوەڕۆکی ئەم شۆڕشە زۆر هەستیار و چارەنووساز و گرنگە. هەرجۆرە بێ ئاگایی و ئاسانکاری و هەڵە لە لێکدانەوە بنەڕەتییەکان زیانی قورسی بەدواە دەبێت. بەم پێیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دڵیان لای فەلەستینە چەند پێشنیارێک دەکەم: 1ـ شەڕ بۆ ئازادی فەلەستین، جەهادی فی سەبیل اللە و ئەرکی ئیسلامیە. سەرکەوتن لەم شۆڕشەدا گەرەنتی کراوە، چون کەسێکی شۆڕشگێڕ تەنانەت لە ئەگەری مردنیش بووە بە اِحدی الحُسنیین دست. بێجگە لەمە، پرسی فەلەستین پرسێکی مروڤیە. دەر کردنی هەزاران کەس لە ماڵ و مڵکیان و بەردەوام بوونی جەنایەتەکان ویژدانی هەر مرۆڤێک دێنێتە ئێش و گەر ورەی بێت بەرگری لە فەلەستین دەکەن. کەواتە سنووردار کردنی تەیا بە پرسێکی فەلەستینی و عەرەبی هەڵەیەکی گەورەیە. ئەو کەسانەی سازشتس چەند کەسێکی فەلەستینی و ڕێبەرانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بە لێخۆش بوون لە پرسی ئیسلامی و مرۆڤی دەکەن، بە تووندی تووشی هەڵە لە بابەتەکە و ڕەنگە تووشی خەیانەتیش بووبێتن. 2ـ ئامانجی ئەم شۆڕشە، ئازادی هەموو خەڵکی فەلەستین لە بەحرەوە تاکوو نەهر و گەڕانەوەی هەموو فەلەستینییەکان بۆ وڵاتی خۆیانە. بچووک کردنەوەی بۆ بەشێک لە حکومەتێک لە بەشێکی فەلەستین ئەویش بەو ڕوانییە سەخیفەی زایۆنییەکان دوورە لە ڕاستیی و واقیع بینی. ڕاستی ئەوەیە ئەمڕۆ ملیۆنە ها فەلەستینی بەو ئاستە لە خۆباواڕی گەیشتوون کە بتوانن بیکەنە ورەیەکی گەورە بۆ سەرکەوتنی کۆتایی وەک چۆن خوای گەورە فەرمووی: وَ لَیَنصُرَنَّ‌ اللهُ مَن یَن‍ـصُرُه، اِنَّ اللهَ لَقَوِیٌّ عَزیزٌ؛ بێ گومان هەموو موسڵمانان لە سەرتانسەری جیهان یارمەتیان دەدەن و هەودەریان دەن ئینشائەڵا. 3ـ ئەگەرچی سوود وەرگرتن لە هەر ئەگەرێکی حەڵاڵ و مەشروع لەم شۆڕشەدا ڕێگە پێدراوە وەک پشتیوانییە جیهانییەکان هەڵبەت نابێ لە پشتیوانی درۆینی وڵاتانی ڕۆژئاوایی غافڵ بین. ئەوان دوژمنی هەر جۆرە بوونێکی ئیسلامین، ئەوان ڕێز لە مافی ملەتەکان ناگرن و ئەوان خۆیان سەرچاوەی گەورەترین زیان و جەنایەتەکان لە دژی موسڵمانانن. ئێستە کام لەم وڵاتانە وڵامی ئەو هەموو شەڕ و جەنایەت و قات و قڕیە درۆییەکانی چەند وڵاتێی ئیسلامی و عەرەربی دەدەنەوە؟ ئێستە هەموو جیهان یەک بە یەکی قوربانیانی کرۆنا دەشمێرن، بەڵام کەس ناپرسێت کێ قاتڵی هەزاران مرۆڤ لە وڵاتانەیە کە ئەمریکا و ئەورووپا شەڕیان تێدا ساز کردووە؟ کێ بەر پرسە لەم هەمووە کوژراوانەی جیهانی ئیسلام؟ بۆ دەبێت ملیۆن ها فەلەستینی ساڵانێکی زۆر لە ماڵ و خاکیان دوور بن؟ بۆ دەبێت قودسی شەریف سووکایەتی پێ بکرێت؟ نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی مرۆڤیان مردووە؟ دروشمی بەرگری لە مافی منداڵ و ژن ئایا جیهانی ئیسلام ناگرێتەوە؟ ئەمە چ جۆر دۆخێکە ئایا وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەمەش زیاتر بێ ئابڕوو دەبن؟ کەواتە کۆمەڵگای بەهێزی ئیسلامی دەبێت لە سر پێی خۆی بوەستێت و هێزی خۆ نیشان بدات و لە هەموو ئەم کێشانە ڕزگاری بێت. 4ـ خاڵێکی گرنگ کە نابێت لە بیر بکرێت سیاسەتی ئەمریکا و زایۆنییەکان بۆ شەڕ ساز کردن لە بەرەی خۆڕاگری دایە. ڕێخستنی شەڕ لە سووریا و ئابڵۆقەی ئابووری و جەنگی یەمەن و ساز کردنی داعش لە ناوچەکە و هتد هەموویان فێڵن بۆ ئەوەی بەرەی خۆڕاگری بیر لە ڕژیمی زایۆنی نەکاتەوە. بڕێک لە سیاسییەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە ئاگا و نائاگا چوونەتە خزمەت ئەم سیاسەتە. لاوانی جیهانی ئیسلام ئەم قسەی ئیمام خومەینی نابێت لە بیر کەن کە فەرمووی: هەرچی هاورە هەتانە بەسر ئەمریکا و بێ گومان ڕژیمی زایۆنی خاڵی کەنەوە. 5ـ سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی بوونیی زایۆنییەکان لە ناوچەکە یەکێکە لە سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمریکا. بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کە پادۆی ئەمریکان لەمبارەوە لە دوای داخستنی پەیوەندی ئابووری و لەم جۆرە لەگەڵ ئیسرائیلن. ئەم هەوڵانە بێ گومان شکست دێنێت. ڕژیمی زایۆنی گومانی تێدا نییە لە ناوچەکە ڕیشەکێش دەکرێت و دواجار ڕووڕەشی بۆ ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە ئاسانکاریان بۆ داگیرکەران کرد. بڕێک دەڵین ڕژیمی زایۆنی ۆاقعی ناوچەکەیە، بێ ئەوەی بیر بکەنەوە کە دەبێت شەڕی ئەم دۆخە بکەن تاکوو ئەم ڕژیمە لەناو بچێت. ئەمڕۆ کرۆنا ڕاستییە و هەموو مرۆڤە عاقڵەکان شەڕی دەکەن. ویروسی کۆنی زایۆنیسم گومانی تێدا نییە بەم زوانە و لە سەر دەستی لاوان لە ناوچەکە ڕیشەکێش دەکرێت. 6ـ سەرەکی ترین پێشنیاری من بەردەوام بوون لە شۆڕە و ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوە جیهادییەکان و هاوکاری کردنی ئەوان لەگەڵ یەکترە و بردنی جیهاد بۆ خاکی فەلەستینە. هەمووان دەبێت یارمەتی خەڵکی فەلەستین بدەن. ئێمە بە شانازیەوە ئەوەی لە دەستمان بێت لەم ڕێگەدا ئەنجامی دەدەین. ڕۆژێک دیمان برایانی فەلەستینی لە شەڕدا دەستیان خاڵییە و چەکیان دەوێت، ئێستە ببینن هاوسەنگی هێز گۆڕدراوە لە غەزە فەلەسنینییەکان دەتوانن دژی هێرشی زایۆنییەکان بوەستنەوە و سەرکەوتوو بن. ئەمە فەلەستین بەرەو پێش دەبات. بێجگە لە سۆنگەی هێرە ناکرێت لەگەڵ ئیسرائیل قسە بکرێت و ئەم بەستێنەش ئامادە کراوە. دونیا لە بیری نەکردووە چون ئەم سوپای زایۆنییەکان لە بەرانبەر حزبۆڵا ناچار بوو لە پاشەکشە لە لوبنان ئەویش دوای کوشتارێکی زۆر لە سەربازانی زایۆنی و کەوتنە پاڕانەوە بۆ ئاگربڕ. ئێستە با فڵان حکومەتی ئەورووپایی حزبۆڵا بە تیرۆریست بناسێت ئەوە ئەمریکایە کە تیرۆریستی داعش بەرهەم دێنێت، ئەوە هەر ئەوان بوون چەکی کیمیایان بە ڕژیمی سەدام دا تاکوو بانە و سەردەشت و حەڵەبچەی پێ کیمیاباران بکات و هەزاران کەس قوربانی بن. 7ـ قسەی کۆتایی ئەوەیە کە فەلەستین هین فەلەستینییەکانە و دەبێت ئەوان ئیدارەی بکەن، گەڵاڵەی گشپ پرسی لە نێوان هەموو دانیشتوانی فەلەستین بە بەشداری هەموو لاینگرانی دین و مەزهەبەکان کە 20 ساڵە پێشنیارمان کردووە تەنیا ئەنجامێکە کە دەبێت ون نەبێت و لەمڕۆ و داهاتووشدا بەرز بکرێتەوە. ئەم گەڵاڵە نیشان دەدات کە پاگەندەی یەهودی لەناوبردن کە پاڵیان پێوە داوە بە کولی و لە بنەمادا ڕاست نییە. لەم گەڵاڵەدا موسڵمان و یەهودی و مەسێحی فەلەستینی پێکەوە بشداری دەکەن و داهاتووی سیاسی وڵاتەکەیان خۆیان ڕوون دەکەنەوە، ئەوەی ڕوونە دەبێت ڕژیمی زایۆنی بڕوات و خودی یەهودییەکان بێگانەن لەگەڵ داهێنانی زایۆنیسم. لەکۆتایدا، یادی شەهیدانی قودس، لە شێخ یاسین ئەحمەد و فەتحی شەقاقی و سەید عەباس موسەوی تاکوو سەرداری گەوری ئیسلام شەهید قاسم سولەیمانی و شۆڕشگێڕی گەورەی عێراقی ئەبو مەهدی موهەندس و شەهیدانی دیکەی ئەم ڕێگایە بەرز ڕادەگرم و سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی بەرزی ئیمام خومەینی کە ئەم ڕێگەی نیشانی ئێمە دا، هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی برام خوالێخۆشبوو حسەین شێخولئیسلام کە ساڵانێکی زۆر لەم ڕێگەدا هەوڵی دا. لە کۆتایدا بە هەموو بینەران و بیسەرانی بەڕێز ڕادەگەیەنم ڕۆژی قودسی ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی قودسە کە تێیدا قاسم سولەیمانی ئامادە نییە. بۆ شادی ڕۆحیانەتی هەموومان حەمدێک و قل هو الله یەک بخوێنین.
نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط