هەرجۆرە هەڵەیەکی دوژمن وڵامی تووندی دەبێت/ئامانجی ئەم مانۆڕەی شەهیدانی کوردی موسوڵمان هەموارکردنەوەی گەشەی کوردستانە
سەردار حسەینی فەرماندەی سوپای بەیتول موقەدەسی کوردستان وتی: هەرگیز ڕێگە بە دوژمن نادەین بیر لە پەلامادان بکاتەوە یان ئەوەی چاوی لە وڵاتی ئازیزمان بێت کە بە خوێنی شەهیدان گوڵڕێژ کراوە، دوژمن دەبێت باش بزانێت وڵامی هەرجۆرە هەڵەیەک زۆر توود دەبێت.
بە ڕاپۆرتی کۆردەواری،سەردار سەید سادق حسەینی لە پەڕاوێزی مانۆڕی هێزی شەهیدانی کوردی موسوڵمان بە یاد کردنەوەی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی رێز گرتن لە هێزە ئامادە بووەکان، وتی: ئەمنیەت یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی هێز لە وڵاتی ئێمە و هەموو هێزەکانیش ئامانجیان دابین کردنی ئەمنیەت بۆ شارۆمەندانە کە لە سێبەریدا ئاوەدانی و گەشە دان وەگڕ بخرێت.
ئەم فەرماندە زیادی کرد: هەموو ئامادەکارییەکان کراوە هێرەکانی سوپا، لەشکەری 22ی بەیتولموقەدەس و یەکینەکانی سەر قەرارگای شەهید شەهرمفەڕ لەم مانۆڕە پێکەوە هەماهەنگی زۆر باشیان هەیە.
سەردار حسەینی وتی: هەرگیز ڕێگە بە دوژمن نادەین بیر لە پەلامادان بکاتەوە یان ئەوەی چاوی لە وڵاتی ئازیزمان بێت کە بە خوێنی شەهیدان گوڵڕێژ کراوە، دوژمن دەبێت باش بزانێت وڵامی هەرجۆرە هەڵەیەک زۆر توود دەبێت.
ئەو ئاماژەی دا: سوپای مەریوان، سەقز و دیواندەرەش لەم مانۆڕە بەشدارن و ئێمە لە کەمترین کات لە هەموو شاخە بەرزەکان بە ئامێرە سەربازییەکانەوە سەرکەوتووین کە نیشانەی ئامادەیی زۆر باشی هێەکانمانە کە گیانی خۆیان بۆ وڵات دەبەخشن. هاوکات لەگەڵ ئەم مانۆڕە هاوکارانیئێمە سەرقاڵی گەشە و ئاوەدانی گوندەکان لە ناوچەی چل چەمەن و گرنگ ترین ئامانجی سوپاش لەم کارە دابین کردنی بەستێنی خزمەت گوزاری بە خەڵکە.
سەردار حسەینی درێژەی دا: ئەم کارانەی سوپای پاسداران لە ناوچە هەژارنشینەکان زۆر جێگەی ڕێزە و ئەمەش بستێن بۆ ئاوەدان بوونەوەی زیاتری گوندەکانی کوردستان خۆش دەکات. لە سێبەری ئەم ئەمنیەتەی لە کوردستان ساز بووە، دەبێت هەموو بەرپرسانی حکومەت تەۆیا لە بیری خزمەت گوزاری خەڵک بن تاکوو هەموومان پێکەوە هەژاری لەم پارێزگایە بنبڕ بکەین.
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەس ئاماژەی دا: سوپا توانی زۆر بشی هەیە و هەر بەم بۆنەشەوە چووەتە بواری خزمەت کردن بە خەڵکی هەژار و درێژەش دەدەین بەم کارە. ئەو خزمەتانەی بەسیجی ئاوەدانی بە خەڵک و حکومەت کردوویەتی ئێمە زیاتر دڵخۆش دەکات و چون بواری ئەم کارەش ناوچە هەژارەکان و گوندەکان لە ئێرانە هیوادارین لە کۆتایدا ببێتە بەستێنێکی باش بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە گوندەکان.