هەر خاڵێک لە ناوچەکە تیرۆریستانی تێدا بێت دەیکەینە ئامانج
پنجشنبه، 5 تیر 1399
هەر خاڵێک لە ناوچەکە تیرۆریستانی تێدا بێت دەیکەینە ئامانج
سەردار پاکپور ئاماژەی بە گرنگی مانۆڕی شەهیدانی کوردی موسوڵمان کرد و وتی: ناوچەی ئەم مانۆڕە بەستراوەتەوە بە هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق چون بڕێک تیرۆریست لەم ناوچەیە سود دەبەن و گرنگ ترین ئامانجی ئەم مانۆڕە سەربازیەش خاوێن کردنەوەی ناوچەکە لەم تیرۆریستانەیە.

بە ڕاپۆرتی کوردەواری، سەردار محەمەد پاکپور، فەرماندە هێزی وشکانی سوپای پاسداران قۆناغی کۆتایی مانۆڕی شەهیدانی کوردی موسوڵمانی لە ناوچە کوردنشینەکان ڕاگەیاند و وتی: ئەم مانۆڕە لە دەروازەی شلێرەوە دەست پێ دەکات تاکوو بەرزاییە شاخاوییەکانی چل چەمە درێژەی هەیە کە بەشێکی زۆری هاوسنوورە لەگەڵ باکووری عێراق.

 

ئەو زیادی کرد: هێە خۆجێیەکانی ناوچەکە، لەشکەری 22ی بەیتولموقەدەس، سوپای بەیتولموقەدەس، سوپای شارەکانی سەقز، دیواندەرە و مریوان و هێزی ئاسمانی تیپی ئیمامی زەمان و یەکینەی کۆماندۆیی سابرین لەم مانۆڕە بەشدارن. لەم مانۆڕە هەموو هەماهەنگییەکان لە نێو هێرەکان کراوە تاکوو گەر بۆشایەک بوو چارەسەر بکرێت و لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوی بەڕاستی هیچ کەم و کۆڕییەکمان نەبێت. 


 
سەردار پاکپور وتی: ناوچەی ئەم مانۆڕە بەستراوەتەوە بە هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق چون بڕێک تیرۆریست لەم ناوچەیە سود دەبەن و گرنگ ترین ئامانجی ئەم مانۆڕە سەربازیەش خاوێن کردنەوەی ناوچەکە لەم تیرۆریستانەیە. ئەم کارە لە ساڵانی پێشووشدا ئەنجام دراوە و ئێستە دژبرانی شۆڕش زۆر باش دەزانن ئێمە چاوپۆشی لە هیچ جۆرە کارێکی تێکدەرانە ناکەین کە ئەمنیەتی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی مەترسی بکات.

 

ئەم فەرماندە باڵایەی سوپای پاسدارن درێژەی دا: هەر خاڵێک لە ناوچەکە تیرۆریستانی تێدا بێت دەیکەینە ئامانج ساڵی 97 و 98 ناوەندی تیرۆیستەکان لە شاخی سنجقمان کردە ئامانجی هێرشی موشەکی و لە سەر سنووریش بە توپخانە بە خەستی لێمان دان. لەم ساڵیشدا تیرۆریستەکان باش بزانن هەر جووڵەیەک بکەن بە توودنی وڵامیان دەدەینەوە. 


 
سەردار پاکپور جەختی کرد: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە برای ئێمەن زیاتر ئەمنیەتی سنوورەکانیان بپارێزن و نابێت خاکی ئەوان بۆ هێرش کردن بەکار بێت. داواش لە خەڵکی باکووری عێراق دەکەین تیرۆریستەکان لە خۆیان دوور بخەنەوە و ئەگەریش ناتوانن لە بنکەکانی ئەوان دوور بکەونەوە چون ئێمە هەموو بنکەکانی ئەوان دەکەینە ئامانج.

نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط