دوشنبه، 16 تیر 1399
پەرلەمانی ئێران لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆمار دەکات
پەرلەمانی ئێران لیستیک پرسیار سەبارەت بە هۆکاری خراپبونی ئابوری وڵات له حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆمار دەکات و ماوەی یەک مانگ مۆڵەتی پێدەدات بۆ وەڵامدانەوەی.
کوردەواری;
بە پێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە 100 ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە واژۆیان لەسەر پرۆژە بڕیارێک کردوە بۆ لێپرسینەوە لە رۆحانی، سەبارەت بە دۆخی ئابوری و سیاسی ئێران و ئەو پەرلەمانتارانە سەرۆکی وڵاتەکەیان بە بەرپرسیار دەزانن لەو دۆخە.
ئەو پرسیارانەی روبەروی رۆحانی کراون بریتین لە هۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی بەهای دراوی بیانی بەرامبەر بە تمەن.
یەکێکی دیکە لەو پرسیارانەی ئاراستەی رۆحانی کراوە هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی خانوبەر و ئۆتۆمبێل و شکستی سیاسەتەکانی رۆحانی لە دەستەبەری نرخی گونجاو بۆ خەڵکی.
سەرۆک کۆمار دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە، سەبارەت بە پێدانی قەرزی بچوک و گەورە بۆ بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان لە قۆناغی دوای کۆرۆنادا.
نویسنده: خبات ساعدی