ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌
پنجشنبه، 19 تیر 1399
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی، په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردوه‌ و رایگه‌یاند، تکایان وایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی جیهان و ناوچه‌که‌ وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانی خۆیان پرسە بگێڕن.

ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی له‌په‌یامێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی کردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، "برایان کۆچی دوایی سه‌روه‌ر و رێبه‌ر و گه‌وره‌مان ئوستادی ته‌ریقه‌ت سوڵتان شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د که‌سنه‌زان کۆستێک و ژانێکی گه‌وره‌یه له‌لای هه‌مو په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی که‌سنه‌زانی، بۆیه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌مو براو دۆست و ده‌روێش و خزمان ده‌که‌ین".

 وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌کان بین، هه‌موان له‌ماڵه‌کانی خۆیان پرسە بگێڕن

ئاماژە بەوەشکراوە، "تکامان وایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی جیهان و ناوچه‌که‌ وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌کان بین، هه‌موان له‌ماڵه‌کانی خۆیان پرسە بگێڕن و که‌س به‌ره‌و کوردستانی عێراق نه‌یه‌ت و عه‌زێت نه‌کێشن، تا خۆمان په‌یامێکی ترتان ئاڕاسته‌ ده‌که‌ین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە شوێنکەوتوانی تەریقەتی قادری لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە لە ئێرانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین هاتنە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە سەرجەم دەروازەکانی هەرێم داخراون و بەبێ پشکنین و کەرەنتینەکردن رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت بێتە هەرێمەوە.


نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط