به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشکرای ده‌کات، "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین‌و بەپێی ئەنجامی پشکنینه‌کانیش جگە لەکۆرۆنا کۆنەکە، سێ جۆری تری کۆرۆنای گۆڕاومان دیاریکردوە" ئەو ده‌شڵێت:"حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەک وڵاتان ڕێکاری زانستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر".
د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرای کرد، "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین‌و بەپێی ئەنجامی پشکنینه‌کانیش جگە لەکۆرۆنا کۆنەکە، سێ جۆری تری کۆرۆنای گۆڕاومان دیاریکردوە".
هه‌ورامى لهفهیسبوکى خۆیه‌وه ڕه‌خنه‌ى له‌حکومه‌تی هەرێم گرتوه و نوسیویهتى:"حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەک وڵاتان ڕێکاری زانستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر".
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، "زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەکان گرنگ نین‌و کراونەتەوە، کەچی خوێندنگەکان تائێستا داخراون".
ئەو زیادی کرد:"دوای ئەوەی ژمارەیەک کیتی تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاومان هێناوەو پشکنینمان کردوە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە کۆنەکە دەستنیشان بکەین لەنێوان ئەوکەسانەی پشکنینەکەمان بۆ ئەنجامداون، بۆیه داوا لە هاوڵاتیان دەکەم پابەندی خۆپارێزی بن".
لە دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش، ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری وڵاتی عێراق و پەرەسەندنی چەندین جۆری کۆرۆنا لەم وڵاتە هوشداری تووندی داوتە بەرپرسانی بەغدا.