بە پێی هەواڵی کورده واری، ئەرسەلان نەورۆزی سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری "ئورمیە گۆڤەند" لە بە دەست هینانی پلەی یەکەم لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئێسپانیا بە ناوی "فستیڤاڵی ڕەنگەکانی خۆری ئێسپانیایی" هەواڵی دا و وتی: زیاتر لە 10 وڵاتی جیهان لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم فستیڤاڵەدا بەشدار بوون.
ئەو وتیشی: ئەم فستیڤاڵە جیهانییە 1ی ئۆکتۆبەر بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و گرووپی ئورمیە گۆڤەندیش بە هاوکاری نەجات هەنارە، یوونس قادری و پەیام محەمەدپەنا توانی باشترین پلە لە بەشی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر بەدەست بێنێت و دیپلۆمای شانازی پێ بەخشرا.