دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین ئه‌و ڤیتامین و کانزایانه ئاشکرا ده‌کات که ره‌نگه که‌مبن له مرۆڤدا و رایده‌گه‌یه‌نێت،
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ له نوسینێکدا له‌باره‌ی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان نوسیویه‌تی، "زۆرن ئه‌و پێکهاتوه خۆراکیانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه له پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ دا که که‌میان ده‌بنه هۆکاری زۆر کێشه و نه‌خۆشی ترسناک".
یه‌که‌م: مادده‌ی ئاسن: ئاسن یه‌کێکه له سه‌ره‌کترین کانزا‌کان که ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له پێک هێنانی خوێن و ماسولکه‌کان و ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له دروستکردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی خۆراک، به زۆری له ئه‌م سه‌رچاوه خۆراکیانه‌دا هه‌یه، جگه‌ر و گۆشتی سور و ماسی و هێلکه و پاقله‌مه‌نه‌ییه‌کان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم.
دوه‌م: یۆد: رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له کارکردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی و که‌می یۆد ده‌بێته هۆی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی، و به زۆری له ماسی ئاوی ده‌ریا و گژوگیای ده‌ریا و خوێی یۆداوی هه‌یه.
سێیه‌م: ڤیتامین دی: زیاتر له 300 ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له ناو له‌ش و له‌وانه له پێکهاتنی ئێسقان و به‌رگری له‌ش و کۆمه‌ڵێ هۆرمۆنی سه‌ره‌کی له‌ناو له‌ش دا.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ باسی له‌وه‌شکردوه، باشترین سه‌رچاوه‌ش تیشکی خۆره و بە بڕێکی دیاری کراو له ماسی و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و زه‌یتی جگه‌ری نەهەنگ هه‌یه.
چواره‌م: کالسیۆم: زۆر گرنگه له پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له کارکردنی ماسولکه‌کان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کالسیۆم به زۆری له ماسی و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و ده‌نکی که‌تان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی و بازالیا و سۆیادا هه‌یه.