جمعه، 19 اسفند 1401
بازرگانی 39 ملیار دۆلاری ئیران لەگەڵ ئەندامانی شانگهای
وتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەی بازرگانی خانتووی پیشە، کانگا و بازرگانی وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی ڕێىەندان بازرگانی نانەوتی ئێران گەڵ ئەندامانی شانگهای بۆ زیاتر لە 38.8 ملیار دۆلار بەرز بووەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شانگهای لە هیند ڕایگەیاند: لە یازدە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 50 ملیۆن و 603 هەزار تۆن کاڵا بە بڕی 38 ملیار و 829 ملیۆن و 445 هەزار دۆلار لە نێوان ئێران و 11 وڵاتی ئەندامی شانگهای ئاڵوگۆڕ کراوە کە لە ئەو ڕێژەیە 41 ملیۆن و 703 هەزار تۆن کاڵا بە بڕی 19 ملیار و 613 ملیۆن دۆلار، بەشی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە بووە.
ناوبراو زیادی کرد: لە 11 مانگی ڕابردوودا نزیک بە 6 ملیار دۆلار بازرگانی نانەوتی ئێران لەگەل ئەندامانی شانگهای گەشەی هەبووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 18.3 لەسەد زیادی کردووە.
نویسنده: خبات ساعدی