سێ جۆرى نوێى کۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆمارده‌کرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشکرای ده‌کات، "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین‌و بەپێی ئەنجامی پشکنینه‌کانیش جگە لەکۆرۆنا کۆنەکە، سێ جۆری تری کۆرۆنای گۆڕاومان دیاریکردوە" ئەو ده‌شڵێت:"حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەک وڵاتان ڕێکاری زانستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر".
کورد لە سەرژمێری گشتی بریتانیادا شوناسی نەتەوەیی خۆی تۆماردەکات
یەکەم رۆژی نەورۆزی ئەمساڵ بۆ کورد بە گشتی و کوردانی بریتانیا بەتایبەت جیاواز دەبێت، ئەوان ئەمساڵ لە سەرژمێری گشتی وڵاتەکەدا جیاواز لە ساڵانی رابردو شوناسی نەتەوایەتی خۆیان تۆماردەکەن، بەوەش لەمەولا کورد دەتوانێت ژمارەی خۆی لەو وڵاتەدا بزانێت و قورسایی خۆشی لە بریتانیا بەدەربخەن و لەکایەی سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتیدا رۆڵی زیاتر بگێڕن.
تورکیا، دۆزه‌خی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ جیهاندا
ڕێکخراوی جیهانیی فریدم هاوس له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ به‌دواداچوونه‌ بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌تورکیا ده‌ڵێت "بەهۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیاوه‌، ئه‌و وڵاته‌ تا دێت زیاتر لە دیموکراتی دوور دەکەوێتەوه‌".
مه‌سرور بارزانی و محەمەد جەواد زه‌ریف په‌یوه‌ندیه‌کانی تاران و هەولێریان تاوتوێ کرد
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاوتوێ کرد.
کۆچی حەسەن زیرەکی نەمر 48 ساڵی تێپەڕاند
کوردەواری؛ 48 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادی کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزنی کورد حەسەن زیرەک، کە لە ماوەی کەمی تەمەنیدا توانی خەرمانێکی گەورەی گۆرانی رەسەن پێشکەش بە مێژووی کورد بکات.
دەستپێکی سینەمای کورد
ئەمڕۆکە ڕەوتێکی سینەمایی کە خەریکی بەرهەمهینان و پێشکەشکردنی فیلمە بە زمانی کوردی و تەرکیز دەکاتە سەر تەوەرگەلێکی تایبەت بە کوردەوە لە جوگرافیای وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا و هەروەها بەرهەمهێنانی بەربڵاو لە شوێنەکانی دیکەی ئەم گۆی زەوییە بەتایبەت ئەورووپا، بە «سینەمای کورد» ناوزەد دەکرێت.
...4321 
Kurdewari Logo